ئەم ساڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕێكی زۆری قڕكەرو ئامێری رشاندنی بەسەر جووتیارلانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەشكردووە، لە راگەیاندنێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كۆگاكانی كشتوكاڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەت روونی كردەوە كە لە میانی ئەم ساڵدا 2015 ئەم بڕە قڕكەرو ئامێرانە بە سەر پارێزگاكانی( هەولێر و دهۆك و سلێمانی و گەرمیان ) دابەشكراون: (راكسیل) بۆ نەخۆشیی كورك لەسەر گەنم بە بڕی 758 ملیۆن دینار، هەروەها دابەشكردنی( دیسس) بۆ قەڵاچۆكردنی مێروو بە بڕی 532 ملیۆن دینار، هاوكات دابەشكردنی (پالاس) بۆ قەڵاچۆكردنی گژوگیا لەسەر گەنم بە بڕی یەك ملیار و 543 ملیۆن دینار، هەروەها دابەشكردنی (راوند ئاب) بژاری باخچە بە بڕی 606 ملیۆن دینار، سەبارەت بە دابەشكردنی (پڕۆپلانت) بۆ قەڵاچۆكردنی نەخۆشییەكان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بڕی 606 ملیۆن دینار خەرجكراوە، لە هەمان كاتدا بۆ پارێزگای هەولێرو گەرمیان تایبەت بە كڕین و دابەشكردنی شەمێ بۆ هەنگ بڕی 127 ملیۆن دینارو بۆ ( ئەپستان) بڕی 218 ملیۆن دینار خەرجكراوە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆگاكانی كشتوكاڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوە دەكات كە بڕی 73 ملیۆن دینار خەرجكراوە بۆ ئامێری رشاندنی قڕكەر كە بەهۆی تەراكتۆر بەكاردێت( 43) دانە بۆ هەولێرو (6) دانەش بۆ گەرمیان دابەشكرا. لەلایەكی دیكەوە ئەو كەلوپەلانەی بە هاوكارییFAO لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆگاكانی كشتوكاڵ و لقە كشتوكاڵییەكان دابەشكراوە بۆ ئەو ئاوارانەی كە هاتوونە بۆ هەرێمی كوردستان كە لەژێر دەستی داعش هەڵاتوون بریتی بوون لە (6000) تەن پەیینی كیمیاوی جۆری( یۆریا) و (1500) تەن گەنمی جۆری ئەدەنەو سیمپتۆ، هاوكات دابەشكردنی تۆوی تەماتە و خەیارو پیازو بامیە، وێڕای (6000) كیس لە پەیینی پیتمۆس.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی