لە دووەم رۆژی سەردانەكەی بۆ توركیا رۆژی16-6-2015 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەریی لە ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز نیهاد زیبكەچی وەزیری ئيكۆنۆمیی كۆماری توركیا كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سڵاوو پیرۆزبایی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە وەزیری ئیكۆنۆمی گەیاندە بەڕێز ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی ئەم دواییەی هەڵبژاردن لە توركیا و بە پرۆسەیەكی دیموكراسیی پێشكەوتوو و ئاسۆ و ئاییندەیەكی گەشی لەقەڵەم دا بۆ گەلانی ئەو وڵاتە و ئەم پرۆسەیەشی بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە توركیا ئەوەی سەلماند كە وڵاتێكە حەز بە دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازاديی رادەریڕین دەكات، ئاماژەشی بەوە كرد كە توركیا وەك وڵاتێكی دراوسێی دێرین بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە لە هەموو بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و سیاسی بە تایبەتیش لە رووی بازرگانی و ئابووری، لەلای خۆیەوە وەزیری ئیكۆنۆمی توركیا وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندەكەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان وڵاتەكەی و هەرێم كرد و هیوای خواست كە فراوانتربێت، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا روونی كردەوە كە ئێمە لە كوردستان وەك هەموو گەلانی جیهان مافی سەربەخۆیی و چارەی خۆنووسینمان هەیە و هەوڵیش دەدەین كە هەموو كێشەكانمان زۆر بە ئاشتیانە چارەسەربكەین، ئاماژەشی بەو ستەمە كرد كە بەدرێژایی سەدەیەك لە گەلی كورد كراوە، جەختی لەوەش كردەوە كە حكومەتی هەرێم پابەندە بە هەناردەكردنی ئەو 550 هەزار بەرمیلە نەوتەی كە بە پێی رێكەوتن لەگەڵ بەغدا بڕیاری لێداوە، بەڵام لایەنی عێراق وێڕای ئەمەش بە رێكەوتنەكە پابەند نابێت، بۆیە بە پێی دەستووریش بێت بۆ هەرێم هەیە شێوازو رێگەی دیكە بدۆزێتەوە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی سروشتیی خۆی، داواشی لە توركیا كرد هەروەك كە یارمەتیدەربوونە بۆ ئەم پرۆسەیە زیاتر هاوكاریی هەرێم بكات، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە بەهێزكردنی پەیوەندیی ئابووریی و بازرگانی نێوان هەردوو لا كرا كە لەبەرژەوەندیی هەر دوو گەلدا بێت، بە تایبەتیش دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ زیاتر فراوانكردنی ئاستی ئاڵوگۆڕكردنی دەروازەكانی سەرسنوور، بۆ ئەم مەبەستە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە لەسەر گەیشتن بە رێكەوتنێك لەنێوان هەردوو وەزارەت، لەم رووەوە وەزیری ئیكۆنۆمیی توركیا داوای كرد كە شاندێكی هەرێم سەردانی وەزارەتەكەیان بكەن بۆ ئەوەی رێكەوتنێكی ئابووری و بازرگانی گەڵاڵە بكەن و لەم بارەوە هەموو ئاسانكارییەكی بۆ ئەم لایەنە خستەڕوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی