وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باس لەخێزانێكی جوتیاری نمونەی لەناحیەی قوشتەپە دەكات كە گەنمی هەولێر دوویان چاندووە لەیەك دۆنم زەوی یەك تۆنێک و حەوت سەد كیلۆ بەرهەمی بووە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، باسی سەردانێكی ئەمڕۆ یەك شەممە 2020/4/12 كردووە بۆ گوندی قولتەپەی یابە لەناحیەی قوشتەپە. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكردووە، حەسەن عەبدوڵا لەگەڵ كاك مەهدی كوڕی خێزانێكی جوتیاری نمونەین، سەردانم كردن و گفتوگۆیەكی بەسوودمان ئەنجامدا. بێگەرد تاڵەبانی رونیشكردۆتەوە، ئەم خێزانە دوو كێڵگەی پەلەوەریان هەیە و سەردانمان كردن، گوێم لەسەرنج و پێشنیارەكانیان گرت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ژمارەیەك وێنەی سەردانەكەی داناوە و باسی لەوەشكردوە، ئەم خێزانە جوتیارە سەد دۆنم پەتاتەی چاندووە لەگەڵ سێ هەزار و هەشت سەد دۆنم گەنم، كاتێك بەرهەمی بنەتۆی هەولێر دوومان بینی كە وەزارەتمان بەرهەمی هێناوە و دابەشی كردووە بەسەر جوتیاران زۆر خۆشحاڵ بووم. ئەم خێزانە جوتیارە بۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتویەتی، ساڵی رابردوو بنەتۆی گەنمی هەولێر دوویان داچاندووە و دۆنمێك زەوی یەك تۆن و حەوت سەد كیلۆی بەرهەمی بووە. لەكۆتایدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەكردوە، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی جوتیارانمان، دەست لەناودەست بۆ پاراستن و بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی