كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند پڕۆژیەك لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكات

بێگەرد تاڵەبانی: ئەوەی لەتوانامان بێت بۆ پایتەختی ئەنفال دەكەین ئەمڕۆ چوار شەممە26/2/2020، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم لەگەڵ قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە تایبەت بە جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی كشتوكاڵی و ئاودێری. لەسەرەتای كۆبوونەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە قوربانیدانی پایتەختی ئەنفال كرد و ووتی، چەمچەماڵ قوربانی زۆریداوە، بۆیە هەرچی لەدەسەڵاتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بێت درێخی ناكەین. پاشان رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ باسی لەكێشە و گرفتەكانی سنورەكە كرد تایبەت بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هەروەها بەڕێوەبەرەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ لە سنوورەكە چەند خاڵێكیان ئاماژە پێكرد بۆ بایەخدان بە كشتوكاڵ و ئاودێری. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بە شاندی چەمچەماڵی راگەیاند، پڕۆژەی ئاودێری لەسنورەكە لەپلانی ساڵی 2020ی وەزارەتدایە بەبڕی زیاتر لە ملیارێك دینار و لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی تر لەسنورەكە لە دیراسەكردندایە بە گوژمەی جۆراو جۆر. بیگەرد تاڵەبانی، داواشی لێكردن راپۆرتێك لەسەر كێشەو گرفتەكانیان و پێشنیارەكانیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی كشتوكاڵی و ئاودێری لە زەویە بەپیەتەكەی چەمچەماڵ ئامادە بكەن. لە سنوری قەزای چەمچەماڵً یەك ملیۆن دۆنم زەویە كشتوكاڵی هەیە، زیاتر لە 12 هەزار جوتیار بوونی هەیە، بۆیە وەزیری كشتوكاڵ پێی راگەیاندن، ئەركی سەرەكیمان سوود بینینە لەو زەویە بەپیتە و زیاتركردنی ژمارەی جوتیاران، ئەمەش بە كۆچكردنی پێچەوانە لە شارەكان بۆ گوندەكان. بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پڕۆژەكانی ئاو، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر چەند داوكاریەك تایبەت بە بەنداو لەسنورەكە، هەروەها بەنداوی تریش لەپلانی وەزارەتدایە لە پایەتەختی ئەنفال دروست بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/2/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 58 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department