بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە سەرۆك عەشیرەتی زەردۆیی و پیاوماقوڵان لە شارەزوور، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوو، سەرەتا شاندی میوان سوپاسی وەزارەتیان كرد و ئاماژەیان بەو ئاستەنگ و كێشانە كرد كە دێنە رێی كەرتی كشتوكاڵ لە دەڤەرەكەدا، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت بە چاوی یەكسانییەوە دەڕوانێتە هەموو ناوچەكان و ئەو یارمەتییانەی كە دەدرێنە جووتیاران لە پاڵپشتی و ئەنجامدانی پڕۆژەكان بە شێوەیەكی یەكسان بەپێی پلان و بەرنامەی وەزارەت جێبەجێ دەكرێن و بەپێی دەرفەتیش هەوڵدەدەین سەردانی ناوچەكە بكەین و لە نزیكەوە لە ئاریشەو داواكارییەكانیان بكۆڵینەوە، لەلای خۆشیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزارەتیان كرد بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی بۆ گەیشتن بە خودبژێوی و پشتیوانی خۆشیان بۆ سەرخستنی پڕۆژەو بەرنامەكانی وەزارەت دووپاتكردەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی