كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی جووتیاران رێگەچارەی گونجاوی بۆ چەند كێشەیەك دەستنیشان كرد

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكان هەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت كە هەمووی سێ شەممەیەك لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەیە تا لەنزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانیان ئاشنابین، دووپاتیشی كردەوە كە بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكان پێویستیان بە كات و پابەندبوون هەیە بە یاساو رێنماییەكان، بۆیە دەبێ هەموو لایەك لەم رووەوە هاوكار بن، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی تەملیككردنی زەویی كشتوكاڵی خرایەڕوو و بە تێبینی و سەرنج باسیان لێوەكرا، وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو باباتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت، ئەمەو چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 823 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department