لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و یاسین عەوەز قونسڵی گشتیی سودان لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچونی وەزارەت، باس لە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی سودان كرا لە بواری كشتوكاڵ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی و زانكۆكانی تایبەت بە كشتوكاڵ و راهێنانی كادیرانی كشتوكاڵی، هەروەها جێبەجێكردنی پڕۆژەی هاوبەش لەو بوارانەی كە وەزارەت پێویستییەتی ، بە تایبەتی كە لەئێستادا سودان لە بواری بەرهەمی گەنم و گەنمەشامی و میوە و سامانی ئاژەڵ و چاندنی كونجی و ئالیك و ترشەمەنیدا پێشكەوتووە، قونسڵی سودان ئاماژەی بەوە كرد كە لە وڵاتەكەیاندا چەندین مەڵبەندی توێژینەوەی گرنگمان هەیە دەتوانن سوودیان لێوەربگرن، لەكۆتاییدا هەردوولا هاوڕا بوون كە تەكنیكارو شارەزایانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و سودان كۆببنەوە و رەشنووسێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش ئامادەبكەن بەمەبەستی دیراسەكردن و دواتر لەبەر رۆشنایی ئەو رەشنووسەدا بەرنامەكانیان دابڕێژن كە خزمەتی هەردوو لا بكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی