كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لەسەردانێكیدا بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ... عەلی قازی محەمەد: بەو سامانە كەمەی كە پێشەوا لە داهاتی گوندەكانی دەستی دەكەوت گوزەرانی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی پێ دابین دەكرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە بەرزییەوە ستایشی رۆڵی قارەمانانەی پێشەوا قازی محەمەدی دامەزرێنەری كۆماری كوردستانی لە مەهاباد بەرزنرخاند و ئاماژەی بە قارەمانێتیی ئەو سەركردەیە كرد لە خزمەتكردنی دۆزی نەتەوەكەی و قوربانیدان لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەی تا ئەو ساتەوەختەی چووە بەر پەتی سێدارە، لە دیدارێكیدا لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێز عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد جەختی لەوە كردەوە كە شانازییە بۆ هەموو كوردێك بەڕێزو پێزانینەوە مێژووی پڕ سەروەریی قازی محەمەد بەرزبنرخێنێت وەك سەركردەیەكی خاوەن بیروباوەڕی كوردستانی و نەتەوەیی، میللەتی كوردیشی بە قەرزاری هەموو هەڵوێستە كوردانەكەی ئەو پێشەوایە زانی، دواتر عەلی قازی محەمەد لە گێڕانەوەی سەرگوزەشتەو بەشێك لە لاپەڕەكانی ژیانی قازیی باوكی ئاماژەی بەوە كرد كە وێڕای ئەو رڵەی هەیبووە لە دامەزراندنی یەكەم كۆماری كوردستان، بەڵام بەو هەموو سامانە كەمەی كە لە موڵك و داهاتی گوندەكانی دەستی دەكەوت گوزەرانی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی كۆماری كوردستانی لە مەهاباد دابین دەكرد، ئەمە وێڕای ئەو خۆشەویستییە لە رادەبەدەرەی كە قازی محەمەد هەیبوو لە نێو دڵ و دەروونی هەموو تاكەكانی كورد لە سەرجەم پارچەكانی كوردستاندا، بۆیە كاتێ چووە بەر پەتی سێدارە و تەرمەكەیان بەخاك سپارد بۆ ماوەی سێ مانگ پرسەی ئەو پێشەوایە بەردەوام بوو، لە كۆتایی دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە گەرمییەوە میوانەكەی بەڕێكرد و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی بۆ خواست.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1001 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department