ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، حكومەتی هەرێم ئاسانكاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات تاوەكو سەرمایەكانیان لە كوردستان بەگەڕ بخەن، ژووری بازرگانی پۆڵۆنیاش بڕیاریدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری بكەن. لەمیانی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵۆنیا لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەکە بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندەكە راپۆرتێكی پێشكەش كردن تایبەت بە بوارەكانی وەبەرهێنان لە كشتوكاڵ و ئاودێری، وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكاری پێویست دەكات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی سەرمایەكانیان لە كوردستان بەگەڕ بخەن. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسانكاریان كردووە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی، سیاسەتی حكومەتیش دەرگاكردنەوەیە بەڕووی وەبەرهێنەران. لایخۆشیەوە دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەكرد، یاسایی وەبەرهێنان هیچ جیاوازیەكی نەكردووە لەنێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆی و بیانی، بەجۆرێك بۆ چەند ساڵ دەبەخشرێن لەباج و ئەو پارچە زەویەی وەبەرهێنانی تیادا دەكەن بەناوی كۆمپانیاكەوە دەكرێت. هەروەها سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەرێمی كوردستان باسیان لەو بوارانە كرد كە وەبەرهێنەرانی بیانی دەتوانن وەبەرهێنانی تیادا بكەن، بەجۆرێك وەبەرهێنەرانی خۆماڵیش هاوكاردەبن. سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی وارشۆ بڕیاریاندا لەم ساڵدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بكەن. ئێوارەی هەمان رۆژ شاندی هەرێمی كوردستان بەشداریان كرد لە مەراسیمی 99 ساڵەی دەمەزراندنی ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا، لە وتاری دەست پێكی مەراسیمەكە بە تایبەت بەخێرهاتنی بێگەرد تاڵەبانی و شاندی یاوەری كرا بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێوان ژوورە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی