كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت:

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خاوەنی 17 تەرزی تۆماركراوی گەنمە، بەشێوەیەك 12 تەرزی گەنمی نان و 5 تەرزەكەی تر گەنمی ساوارە. لە هەفتەی رابردوو سەردانی جوتیارێكی نمونەی ناحیەی قوشتەپەم كرد، گەنمی هەولێر دووی چاندبوو كە یەكێكە لەو 17 جۆرەی باسم كرد، ئەم جوتیارە باسی لەوەكرد، ئەم هەولێر دووە باشترین جۆرە كە تا ئێستا چاندویەتی. بوونە خاوەنی 17 تەرزی تۆماركراو كە جێگەی خۆشحاڵی جوتیارانە، كاری لەخۆبردوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە، دەستخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی توێژینەوە كە بەردەوامن لە چاودێری و وەرگرتنی داتا لە كێڵگەكانی تاقیكردەوە. بەرهەمی ئەم 17 تەرزە زیاترە لە تەرزە هاوردەكراوەكان و زیاتریش بەرگەی كەش و هەوای كوردستان دەگرێت. ئەم ساڵ نزیكەی پێنج هەزار تۆن بنەتۆمان دابەشكردووە، داوامان كردووە كە بڕە پارەیەك تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە ساڵی داهاتوو بنەتۆی پێویست بەسەر جوتیاران دابەش بكەین.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 97 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department