بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە وەك وەزارەت بەردەوامن لە پرۆسەی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لە رێی دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی، ئەم هەوڵانەشی هەمووی بۆ رەچاوكردنی بەرژەوەندیی جووتیارانە، یەكێك لەو هەوڵانەش بریتییە لە بەردەوام چاودێریكردنی خاڵە سنوورییەكان لە رێی لایەنە پەیوەندیدارەكان تاكو بەرهەمی هاوردە دزە نەكاتە ناو هەرێمی كوردستان چ لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بێت یان لە رێی بازگەكانی حكومەتی عێراقەوە بێت، ئەمەو لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت، دووپاتی كردەوە بە داخەوە زۆر جار ئەو چاودێرییە لاوازیی تێدەكەوێت و بەرهەمی هاوردە دەهێنرێتە ناو هەرێمەوە، كە كاریگەریی دەبێت بۆ سەر ساخكردنەوەو فرۆشی بەرهەمی ناوخۆ كە ئەمەش لە دەرەوەوی دەسەڵاتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە، هەر لە میانی ئەو كۆبوونەوەیەدا چەندین كێشەو بابەت باسیان لێوەكرا، لەوانە ئەوەی پەیوەستە بە هاوردەكردنی گۆشتی سوور جەخت لەوە كرایەوە كە وەزارەت پێشتریش روونی كردۆتەوە كە بۆ ئەم بابەتە پێویستە لیژنەی پسپۆڕو شارەزا سەردانی ئەو شوێنانە بكات كە لێوەیان هاوردەبكرێن بۆ دڵنیابوون لە كوالیت و شێوەی سەربڕینی ئاژەڵەكان بە رێگای ئیسلامی، هاوكات روونكرایەوە كە هاوردەكردنی پەنیری میسری بۆ هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، دواتر لیژنەكە گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو و باسیان لێوەكراو چارەی گونجاوی بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە