بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، رایگەیاند: لە سیاسەتى گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ دا، حکومەتى هەرێم پشکێکى گەورەى بۆ کەرتى تایبەت دەستنیشان کردووە و لەو میانەشدا میکانیزمى نوێی دەستنیشان کردووە لە پێناو هەرچى زیاتر کارئاسانى کردن بۆ ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەى خوازیارى وەبەرهێنانن لە هەرێمى کوردستان. وتیشى وەزارەتى کشتوکاڵ پلانى ستراتیژى تایبەت بە وەبەرهێنانى کشتوکاڵى ئامادەیە و لەو چوارچێوەیەشدا وردەکارى پلان و پرۆژەکان دەخاتە بەردەست وەبەرهێنەران چ ناوخۆیی بن یان بیانى. ئەمڕۆ( ٢٥ى نۆڤەمبەر)، لە میانى پێشوازى کردنى لە گێرت مینکە، باڵێۆزى دانیمارک لە عیراق و وەفدێکى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە نوێنەرى ژمارەیەک کۆمپانیاى کشتوکاڵی دانیمارکى، ) وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند حکومەتى هەرێم خوازیارە ئاستى وەبەرهێنانى کشتوکاڵ زۆر بە خێرایى بەرز بکاتەوە و پێشوازى لە هەر پرۆژەیەک دەکات کە خزمەت بە گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ بکات. بەتایبەتیش پرۆژەى زەبەلاح و ستراتیژیی چ لە بوارى کشتوکاڵ و پیشەسازى خۆراک و کشتوکاڵى بێت، یان لە بوارى بەنداو و ئاودێرى. باڵێۆزى دانیمارک، رایگەیاند: ژمارەیەک کۆمپانیاى دانیمارکى لە کوردستان دەرفەتى کار و وەبەرهێنانیان دەستکەوتووە و ژمارەیەک کۆمپانیاى دیکەى وڵاتەکەی دەیانەوێ ئەوانیش لێرە کار و دەرفەتى وەبەرهێنان بەدەستبهێنن و داواى کرد وەزیرى کشتوکاڵ زانیارى و بەرچاو روونى پێویست بداتە باڵێۆز و کۆمپانیاکانى دانیمارک سەبارەت بە پلانى وەزارەت بۆ وەبەرهێنان و ئەو دەرفەتانەى هەن بۆ بەشدارى کۆمپانیاکانى وڵاتەکەیان لە سێکتەرى کشتوکاڵ دا. هەردوو لا لە بارەى دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە کەرتى کشتوکاڵ بەتایبەتیش لە بوارى گاودارى و پێستەسازیی و سامانى ماسى و کارى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى تەکنەلۆژیاى کشتوکاڵی گفتوگۆیان کرد. وەزیرى کشتوکاڵ بەڵێنى ئەوپەڕی کارئاسانى و هەماهەنگى پێدان و وەفدەکەى دانیمارک سوپاسى وەزیرو تیمى وەزارەتى کشتوکاڵیان کرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی