كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەی كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی قارچك لە هەولێر بەسەردەكاتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتيی باخداری و دارستان و پلاندانان و بەدواداچوون پڕۆژەی كارگەی كوارگ(قارچك)ی لە دەشتی هەولێر و نزیك شارۆچكەی بنەسڵاوە بەسەركردەوە كە لەئێستادا لە قۆناخی دامەزراندایە، لەلایەن بەهادین ئەحمەد خاوەنی پڕۆژەكەو ئەندازیاری سەرپەرشتیارو كارمەندانەوە بەگەرمی پێشوازی كران، سەرەتا گوێی لە خاوەن پڕۆژەكە گرت كە كورتە باسێكی دەربارەی پڕۆژەكە خیتەڕوو، دواتر بە یەكەیەكە بەشەكاندا گەڕاو روونی كردەوە كە ئەمە پڕۆژەیەكی گرنگە كە لە كوردستان دادەمەزرێت و ئامادەیی خۆشی دووپاتكردەوە بۆ هاوكاریكردن و پشتیوانیكردن بەپێی توانا و دابینكردنی پێداویستییەكان و كارئاسنیكردن بۆ سەرخستنی ئەم كارگەیە. كارگەی قارچك كە تا ئێستا ناوی بۆ دانەنراوەو لە قۆناخی دامەزراندندایە لەسەر رووبەری 4 دۆنم زەوی دامەزراوەو لەلایەن كەرتی تایبەتەوە درووست دەكرێت، لە 21 هۆڵ پێكدێت و بەشەكانی دانانی تۆو پێگەیاندن و دواتر قۆناخی مامەڵەكردنی زانستی و بەستەنی و لە قووتوونان لەخۆدەگرێت، بە نیازیشن كارگەیەك بۆ كۆمپۆس درووست بكەن، قارچكەكە بە ماوەی 45 رۆژ ئامادەدەكرێت و رۆژانەش بەرهەمی كارگەكە دەگاتە نزیكەی 3 تەن كە بە قووتووكراوی رەوانەی بازاڕەكانی كوردستان دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 07/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 595 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department