|
وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كردو پڕۆژەی هەڵهێنەری مرواری كردەوە
|
بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت ئیدارەی گەرمیانی بەسەركردەوەو سەرەتا سەردانی بەڕێز سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كردو لە دیدارەكەدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان و سلێمانی ژمارەیەك لە پسپۆڕانی كشتوكاڵ باس لە رۆڵی بەرچاوی ئیدارەكە كرا لە پاڵپشتیكردنی كاروباری فەرمانگەكانی وەزارەت و لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە گرنگییەوە ستایشی ئەم رۆڵەو هاوكارییەی كردو هیوای خواست كە بە هەماهەنگیی هەردوو لا بتوانن كێشەو گرفتەكان چارەسەربكەن، هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە كێشەكانی سیاسی و دارایی كاریگەرییان بۆ سەر پڕۆژەو تواناو ئەدای فەرمانبەران هەیە، دواتر باس لە ئەركی كاروباری خاڵە سنووریی و بازگەیی وكەرەنتینەكان كرا لە رێگەگرتن لە هاتنی هاوردەی بەرهەمی دەرەوەی هەرێم بە رێگەی ناتەندرووست و بێ مۆڵەت، لەم بارەوە هاریكاریی ئیدارەی گەرمیان بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەرزنرخێندرا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستە سەر ئامانجی سەردانەكەی بۆ دەڤەرەكەو ئەو پڕۆژانەی كە جێبەجێ دەكرێن و هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ زیاتر برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستان بە گشتی و لە گەرمیان بە تایبەتی، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی فەرمانگە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و ئیدارییەكاندا كۆبۆوەو لە نزیكەوە گوێی لە كێشەو داواكارییەكانیان گرت تایبەت بە زەوی و زار و ئاوی ژێرزەوی و ئیداری و پلان و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ و لەم رووەوە بەڕێزیان وەڵامی ئامادەبووانی دایەوەو چارەسەری پێویستی بۆ كێشەكانیان دەستنیشان كرد, هەر لەم گەشتەیدا كارگەی چیاوی بۆ بەرهەمهێنانی ماست و ئایس كریم بەسەركردەوە كە پڕۆژەیەكی كەرتی تایبەتە و لەسەر رووبەری 3 دۆنم زەوی دامەزراوەو خاوەنەكەی بیلال محەمەد عەلییە، ئەم پڕۆژەیە رۆژانە 120 تەن ماست و 100 تەن ئایس كریم بەرهەم دەهێنێت، دەستخۆشیی لێكردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، لە كۆتایی گەشتەكەی بۆ دەڤەرەكە لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسان و هاووڵاتیان جوجك هەڵهێنەری مرواری كردەوە كە خاوەنەكەی سەربەست حەسەن عەلییەو ساڵانە 5 ملیۆن و 400 هەزار جووجكە بەرهەم دەهێنێت ، یەكە یەكە بەشەكانی ئەم هەڵهێنەرەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە خاوەنەكەی و ستافەكە كرد، شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەری 2 دۆنم زەوی دامەزراوەو بەرهەمەكەشی بۆ مریشكی گۆشتەو بە پڕۆژە پەلەوەرییەكانی ناوچەكەو دەوروبەرو شارەكانی دیكەی هەرێم و عێراق دەفرۆشرێت.
|
نوسراوه له بهروارى 13/11/2016
ئهم لاپهڕهيه 921 جار بينراوه
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه

|
|
|
|
|
|
|