بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ژمارەیەك جووتیاری دەڤەری پێنجوێن كردن لە دیدارەكەدا كە دكتۆر خالس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی دیوان ئامادەی بوون، شاندی میوان وێڕای پێشكەشكردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، باسیان لە ئاستی بەرهەمهێنانی سەوزەو میوە كرد لە ناوچەكە، هاوكات ئاماژەیان بە هەندێ كێشە كرد كە دێتە رێی بەرهەمهێنان، بە تایبەتیش هێنانی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی سنوور كە بۆتە مایەی كێشە و كاردەكاتە سەر ئاستی فرۆشی ئەو بەرهەمە ناوخۆییە، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا كە بڕی ئەو باجەی خراوەتە سەر تەماتەی هاوردە زیادبكرێت، واتا لە 250 دینار بۆ هەر كیلۆیەك تەماتە بكرێت بە 350 دینار ئەمەش تا كۆتایی ئەم مانگە واتا تاكو مانگی تشرینی یەكەم بەردەوام دەبێت، ئەم بڕیارەش لە سوودو قازانجی جووتیارانی كوردستاندا دەبێت تاكو لەم ماوەیەدا بتوانن بەرهەمەكانیان ساغ بكەنەوە، لەلای خۆیانەوە شاندی جووتیارانی پێنجوین سوپاسی وەزیریان كرد بۆ ئەم ئاوڕدانەوەیەو بەڵێنیان دا كە هەمیشە لە خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ و زیادكردن و چاككردنی كوالیتی بەروبوومی سەوزەو میوە بەردەوام بن، وەك بەشدارییەك بۆ هاندانی بەرهەمی خۆماڵی و زیاتر ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی