كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بانكی نێودەوڵەتی لە بواری هەڵسەنگاندنی سیاسەتی كشتوكاڵیی هەرێم ئاسانكاری دەكات

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە فەرهەدین یاجی راوێژكار لە بانكی نێودەوڵەتی، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوون،ئاماژە بەو گرێبەستە كرا كە بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێی وەزارەتی پلاندانانەوە واژۆی كردووە تایبەت بە داڕشتن و هەڵسەنگاندنی سیاسەتی ئابووریی هەرێمی كوردستان، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای ئاماژەكردن بە گرنگیی ئەو گرێبەستە بە تایبەتیش كە كشتوكاڵ و ئاودێری بنەمایەكی سەرەكیی ئابووریی هەرێمی كوردستانە، بۆیە لە میانی دیدارەكەدا جەخت لەسەر ئەو خاڵە كرایەوە كە پەیوەستە بە پەرەپێدانی سیاسەتی كشتوكاڵیی هەرێم و چۆنێتیی دابین كردنی بودجە بۆ پڕۆژەكانی بەنداوو ئاودێری، لەم بارەوە بڕیاردرا كە لیژنەكانی هونەریی وەزارەت كۆبوونەوە بكات بۆ ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵێكی تایبەت بە پڕۆژەكان تاكو دواتر بەدواداچوونی بەدوادا بكرێت، ئەمەو لە كۆتایی دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر زیاتر هاوكاری و هەماهەنگیكردن بۆ سەرخستنی ئەم مەبەستەو كار ئاسانی بۆ ئیش و كاری لیژنە هاوبەشەكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1409 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department