لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی وەزارەت بۆ دابینكردنی جۆرەكانی قڕكەر، ئەمڕۆ بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەستی پڕۆژەی دابین كردنی قڕكەری سایمۆڤارTHYMOVARی لەگەڵ سەڵاح محەمەد قادر بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای ئەلمەشریق بە بڕی پتر لە 222 ملیۆن دینار واژۆكرد، بە پێی ئەم گرێبەستە كۆمپانیای ناوبراو ئەم قڕكەرە دابین دەكات كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی (ڤاروا)ی هەنگ بەكاردەهێنرێت، شایانی باسە دەبێ كۆمپانیای ئەلمەشریق لە ماوەی 90 رۆژدا لە بەرواری واژۆكردنی گرێبەستەكە ئەم قڕكەرە دابین بكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی