كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بە هیچ شێوەیەك چاو لە سەرپێچیكار و زێدەكارانی سەر باخ و دارستان و پاوان ناپۆشرێت

بەردەوامبوون لەسەر زیاتر خزمەتكردنی جووتیاران و زیاتر گرنگیدان بە لیژنەكانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی دارستان و پاوا ن و جەختكردنەوە لەسەر زێدەڕۆیی سەر ئەم بوارانە و پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و باخداری بۆ لێپێچینەوە لە سەرپێچیكاران بەشێك بوون لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی فراوانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باخداری و دارستان و پاوانەكانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی ئەم بوارانە ، لە كۆبوونەوەكەشدا كە بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان ئامادەی بوو، لە پەراوێزی هەڵسەنگاندنی ئەرك و رۆڵی ئەم بەڕێوەبەرو كارمەندانەدا، چەندین خاڵ خرانە بەرباس و گفتوگۆ لەوانە، ئامادەكردنی راپۆرتی مانگانە دەربارەی چالاكی و كێشەكانیكان بە داتا و ژمارە رەوانەی وەزارەت بكرێت تاكو لە نزیكەوە پێیان ئاشنابن و رێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پاڵپشتكردنی جووتیاران بە هەموو شێوەیەك لە بواری خانووی پلاستیك و بوارەكانی دیكەدا، تەوەرێكی دیكە بریتی بوو لە رێنمایی كردنی جووتیاران بەشێوەیەك كە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكانی بواری باخداری و دارستان و پاوان راستەوخۆ تێكەڵ بە جووتیاران بن و رێنمایی و زانستی نوێیان پێ بدەن بەو شێوەیەی كە لەئێستادا لە جیهاندا پێشكەوتن هاتۆتە ئاراوە، جەختیش كرایەوە لەسەر زێدەڕۆیی سەر ئەم بوارانە و دەسەڵاتی تەواویش بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و باخداری و پاوان دراوە كە چاو لەهیچ سەرپێچییەك نەپۆشن و ئاسانكاری بۆ هیچ سەرپێچیكارێك نەكرێت و بەپێی رێنمایی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن. ئەمەو لە كۆتاییدا هەر یەك لە ئامادەبووان باسیان لە چالاكی و ئاستی پڕۆژەكان و داخوازی و كەموكورتییەكانیان كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/10/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1251 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department