لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چاككردنی رەوشی جووتیاران بە پێی توانا، بەڵام ئاشكرایە كە لەبەر قەیرانی دارایی ناتوانرێت زۆربەی بەرنامەو پلانەكانی جێبەجێ بكات، جەختیشی كردەوە كە وەزارەت درێغی ناكات و ئەو كێشانەی كە راستەوخۆ لێرەدا دەخرێنە روو بەپێی رێنمایی و یاساكان رێچكەی چارەسەركردنیان بۆ دەدۆزرێتەوە، ئەمەو دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە گوێی لە جووتیاران گرت لەوانە كێشەی زەوی ، هاوكات كێشەی بیرلێدان تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو، ئەمەو چەندین كێشەی دیكەی كشتوكاڵی خرانەڕوو و رێگە چارەیان بۆ دەست نیشانكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە