كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا.. تەرخانكردنی 100 دۆنم زەوی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری

بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەنجوومەنی راوێژكاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران كۆبوونەوەی ژمارە(4) ی ساڵی 2015 ی خۆی گرێدا، ئەجیندای كۆبوونەوەكە چەندین تەوەرو بڕگەی لەخۆ گرتبوو، لەوانە چاوخشاندنەوە بە رەشنووسی هەیكەلی وەزارەت سەبارەت بەم خاڵە دوای گفتوگۆی تێرو تەسەل لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكان بڕیاردرا هەیكەلی هەر فەرمانگەیەك بەجیا تاوتوێ بكەین بە مەرجێك لەگەڵ قۆناغی ئێستا گونجاو بێت و دەسەڵاتەكانیش بە روونی دیاربێت بۆ كەمكردنەوەی رۆتین، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ خستەڕووی چالاكی و پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كە لەمەودوا ئەو چالاكییانە لە رێگەی میدیاكانەوە بە خەڵك ئاشنابكرێت، خاڵێكی دیكەش بریتی بوو لە بابەتی گواستنەوەی راژەی خاوەن بڕوانامەی باڵا لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ وەزارەتەكانی دیكە لەم بارەوە بڕیاردرا كە رێگەنەدرێ بەوانەی بڕوانامەی دیبلۆم یان ماستەر یان دكتۆرا وەردەگرن خزمەتیان بۆ وەزارەتەكانی دیكە بگوازنەوە بەڵكو دەبێ لە فەرمانگەو دامەزراوەكانی سەر بەوەزارەت خزمەت بكەن چونكە بەپێی پێویستیی وەزارەت و پسپۆڕییەكان بڕوانامەكانیان بەدەست هێناوە، دەربارەی پێكهێنانی لیژنە لە پارێزگاكان و دیوانی وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی(و) لە ماددەی (2) لە رێنمایی بیرلێدان ژمارە(1)ی ساڵی 2015 دەقی بڕگەكە دەڵێت: (ئەو زەویانەی كە رووبەریان بەپێی ماددەی(7)ی خاڵی (2)ە بەڵام ماددەی (2)ی دووری نایانگرێتەوە لەگەڵ بیرەكانی دەوروبەری لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ كەشفی بۆ دەكرێت پاش دڵنیابوون لەوەی پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی گرنگی لەسەر ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی بیری پێ دەدرێت) سەبارەت ئەم خاڵەش كۆبوونەوە پێی باش بوو كە لیژنەكان لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن تا بگەنە بڕیارێكی گونجاو، بەڵام تایبەت بە خاڵی تەرخانكردنی100 دۆنم زەوی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كشتوكاڵی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەم خاڵە جێبەجێ بكەن، لەم رووەوە هەموو لایەك ئامادەیی خۆیان بۆ ئەم بابەتە دەربڕی ئاماژەش بە هەنگاوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان كرا كە پێوانەی (100) دۆنم زەوی بۆ دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەریی تەرخانكردووە. هەر لە كۆبوونەوەكەدا داخوازی كۆمپانیای شموخی كوردستان بۆ دانانی قولـلەی گەیاندن لەسەر بینایەی فەرمانگەكانی وەزارەت خرایەڕوو، بڕیاردرا كە ئەم هەنگاوە بە گرێبەست و مەرجی نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكە ئەنجام بدرێت، دوا خاڵی كۆبوونەوەكەش ئاماژەكردن بوو بۆ دیاردەی كوشتنەوەی ئاژەڵ لەسەر شەقام و لاڕێكان دوور لە مەرجەكانی تەندروستی و لەجیاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانە لە سەربڕخانەكان، بڕیاردرا هەماهەنگی بكرێت لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە ناشارستانی و ناتەندروستییە بە مەبەستی بنبڕكردنی.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 723 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department