ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد، سەرەتا دووپاتی كردەوە كە لەو ماوەیەی رابردوودا لیژنەكە بەپێی دەسەڵاتی خۆی و رێنماییەكان توانیویەتی دەیان كێشە چارەسەربكات، ئەمڕۆش لەم كۆبوونەوەیەدا راستەوخۆو بە راشكاوییەوە گوێ لە جوتیارو خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دەگرێت تاكو لە نزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانیان ئاشنا بێت، دواتر ناوەڕكی كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی دوێنێی بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە تایبەت بە كێشەی گەنمی جووتیارانی كوردستان كە حكومەتی ناوەند بڕی وەرگیراوی بۆ ئەم ساڵ لە سایلۆكان زۆر كەمكردۆتەوەو هەوڵ و كۆششی بەردەوامی وەزارەتیشی بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە روون كردەوە، ئینجا ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، هاوكات كێشەی هاوردەكردنی مانگای شیردەر بۆ كوردستان خرایە ڕوو لەم بارەوە عەبدولستار مەجید جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بابەتە پەیوەستە بە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەت كە مەرج و رێنمایی و رێسای تایبەتی هەیە كە رێگە بە هاوردەكردنی ئەم جۆرە ئاژەڵانە دەدات، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە روونكرایەوە كە لە ماوەی رابردوودا رێنمایی تایبەت بۆ بیرلێدان دەرچووبوو كە نابێ بە ئامێری پایل لێ بدرێت، بۆیە لیژنەی پسپۆڕ دەستی بەسەر چەندین ئامێردا گرتووە و بەردەوامیش دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ رێگەگرتن لە بەكارهێنانی ئەم جۆر ئامێرە كە زیان بە سامانی ئاو دەگەیەنێت، هەروەها چەندین بابەتی دیكەو كێشەو گرفت خرانەڕوو و لیژنەكەش باری سەرنج و چارەسەری بۆ دەست نیشانكردن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە