قسەكردن و دۆزینەوەی چارەسەر دەربارەی چەندین كێشەی زەوی و زارو وبیرلێدان و داواكاری و كێشەی دیكە ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بوو كە ئەمڕۆ وەك رۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەك لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدرا، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەوە روون كرایەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، سەبارەت بە كێشەی زەویی جووتیاران بۆچوون و چارەسەر دەست نیشانكرا بۆ ئەوانەی ئەو كێشانەیان هەبوو، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە بیرلێدان جەختكرایەوە كە ئەو بابەتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە