بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی ئینستیتیۆتی ئەمریكی – كوردی بۆ گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لە هەولێر كرد، لەلایەن خاتوو تارا شوانی بەرپرسی سەنتەرەكە پێشوازیكران و دواتر پیرۆزبایی لە بەرپرسی سەنتەرەكە كرد بە بۆنەی كردنەوەی ئۆفیسیی هەولێر و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، دواتر باس لە چالاكییەكانی سەنتەرەكەو پەیوەندیی نێوان وەزارەت و سەنتەرەكە كرا، بە تایبەتیش ئەنجامدانی پانێڵێك تایبەت بە سێكتەری كشتوكاڵ بە هەمانگیی وەزارەت و ئینستیتیۆتی ئەمریكی – كوردی بۆ گەشەپێدان و راوێژی ئابووری.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی