دامەزراندنی دەزگای خۆراك و تەندروستی هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئەو خۆراك و دەرمانانەی تاكەكانی كۆمەڵگا بەكاری دەهێنن كاریگەری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیان دروست نەكات. ئه‌مه به‌شێك بوو له‌وته‌ی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له میانی پێشوازیكردنی له دكتۆر محەمەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری تەندروستی و خۆراك تایبەت بە گقتوگۆکردن لەسەر دەمەزراندنی دەزگای خۆراک و تەندروستی. ئەمڕۆ یەك شەممە 2/2/2020 بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رێز دكتۆر محەمەد حاجی كۆبووەوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زراندنی ده‌زگای خۆراك و تەندروستی به‌گرینگ وه‌سف كرد، وتی، هه‌رچیم پێبكرێت ده‌یكه‌م له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و هاونیشتمانیان. ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، دامەزراندنی ئەم دەزگایە یەكێكە لەو هەنگاوانەی بەجدی كاری لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی هەموولایەك پارێزراوبن لە كاریگەریەكانی بەكارهێنانی خۆراك و پەینە بەكارهێنراوەكان. بێگه‌رد تاڵه‌بانی، بەڕێوەبەرە پەیوەندارەكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی راسپارد بۆ به‌شداریكردن لەم پڕۆژە یاساییە و دیاریكردنی سەرجەم ئەو خۆراك و ماددانەی پەیوەندارن بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئەوەی شوێنیان بكرێتەوە له‌م ده‌زگایه، هەر لە خۆراكی مرۆڤەوە بۆ پەین و ئالیك. لای خۆشیه‌وه دكتۆر محەمەد حاجی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م دیدارەی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو. دواتر هه‌دوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر هەماهەنگی بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژە یاسەکە.
- ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی