ئەمڕۆ بە بەشدارى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ٦٠ هەزار پەنجە ماسى لە جۆرى کارپ کرایە ناو بەنداوى سماقوڵى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە پەنجە ماسییەکان لە لایەن هۆبەی سامانى ماسى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى راهێنانى کشتوکاڵى ئامادە کرابوون. لە کاتى تێکردنى پەنجە ماسییەکان بۆ ناو بەنداوەکە، وەزیرى کشتوکاڵ رایگەیاند، دڵخۆشین بەم بەرهەمەى یەکێک لە دامەزراوە چالاکەکانى وەزارەتەکەمان، کە سەربارى قەیرانى دارایى چەند ساڵە بەڵام ستافەکانمان هێشتا بە رۆحێکى پڕ حەماسەوە بەردەوامن لە خزمەتکردنى وڵاتەکەمان و بە هیواین بۆ ساڵى داهاتوو بتوانین بڕێکى زۆر زیاتر لەوەى ئەمساڵ بەرهەم بهێنین و بیخەینە ناو زۆربەى بەنداو و گۆماو و رووبارە لەبارەکانى کوردستانەکەمان. دواتر لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانى راگەیاند بێگەرد تاڵەبانى لەبارەی برەودان بەبەرهەمی ناوخۆیی بەتایبەت سامانی ماسی، وتى: مایەی خۆشحاڵییە توانراوە بەرهەمی ناوخۆیی لەسامانی ماسی پەرەی پێبدرێت، سەڕەڕای قەیرانەكان، ئەمڕۆش وەكو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانى ئاو 60 هەزار پەنجە ماسیمان كردە ناو بەنداوی سماقوڵی. ئومێد دەكەین لە داهاتوودا ئەم کار و خزمەتە سەرجەم بەنداوەكان بگرێتەوە. لە بارەى پەرەپێدانى سامانى ماسى زنیارى زیاترى خستەڕووو رایگەیاند: بەرهەمی ناوخۆیی سامانى ماسى ساڵانەهەشت هەزار تەن گۆشتى ماسى دەخرێتە بازاڕەكانەوە ، کە دەکاتە ە 40%ى پێویستى ناوخۆیىى وە ٦۰٪ى ترى پێویستى کوردستانیش لە گۆشتى ماسى لە دەرەوەى هەرێمەوە هاوردە دەكرێت. کە وەزارەتى کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و پلانەکانى بۆ ئەوەى بەرهەمی سامانی ماسی لەناوخۆ بگەیەنرێتە ئاستى دابین کردنى تەواوى پێداویستی ناوخۆیی. ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزمان كردۆتەوە كە پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەمانە. لە بەشێکى ترى لێدوانە رۆژنامەوانیەکەیدا وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەربارەى پرۆژەى رەخساندنى هەلى کار بۆ دەرچووانى بەشە کشتوکاڵییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاو ئامادەییە پیشەییەکان، ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە پرۆژەکە چەند قۆناغێکى ترى بڕیوە و رۆژى یەکشەممەى داهاتوو لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى راوێژکارى وەزارەتى کشتوکاڵدا لە بارەى دوا ئاکامەکانى کارکردن بۆ دەستپێکردن بەو پرۆژەیە گفتوگۆ دەکرێت. جێگاى ئاماژە بۆ کردنە جگە لەو ٦٠ هەزار پەنجە ماسیەى کە ئەمڕۆ کرایە ناو بەنداوى سماقوڵى، ئەمساڵ وەزارەتى کشتوکاڵ ١٠٠ هەزار پەنجە ماسى بەسەر خاوەن حەوزەکانى بەخێوکردنى ماسی دا دابەشکردووە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی