لە میانی سەردانێكیدا بۆ بەریتانیا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش كرد لە زانكۆی لیستەریی بەریتانی بە سەرۆكایەتی ویلیەم ویڵز سەرۆكی زانكۆ و بە ئامادەبوونی هیكۆ بلازتەر جێگری سەرۆكی زانكۆكەو شاندێكی یاوەری وەزیر كە لە بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو و ژمارەیەك پسپۆڕو شارەزای وەزارەت پێكهاتبوو، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنێتیی ئەنجامدانی رووپێوی زەویی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی تەسویەو تەملیك كردنی زەوی بە تایبەتی بەپێی ئەو شارەزاییەی كە هەیانە لە وڵاتانی دیكە ، هاوكات دیاریكردنی جۆری زەوی و پۆلێنكردنی بە مەبەستی دەست نیشانكردنی ئەو بەروبوومەی كە لێی دەچێنرێت، لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە سەرەتا لە چەند شوێنێكی دیاریكراو رووپێو دەست پێ بكات، تا دواتر هەموو هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لەلایەكی دیكەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەریی پێشوازیان كرد لە ژمارەیەك قوتابی هەرێمی كوردستان كە لە ئێستادا قوتابی خوێندنی باڵان لە زانكۆی ناوبراو، لە میانی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و چالاكییەكانی وەزارەت و ئەو چاكسازیانەی كە لەم ماوەیەدا ئەنجامدراون، هاوكات رۆڵی وەزارەت لە بەهێزكردنی ئابووریی كوردستان، دواتر قوتابیانی ئامادەبوو باسیان لەو گیروگرفتانە كرد كە قوتابیانی دەرەوەی وڵات هەیانە بە تایبەتیش خەرجیی خوێندنیان بۆ ماوەیەكی زۆرە وەرنەگرتووە. لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڵێنی پێدان كە ئەوەی پەیوەندیی بە وەزارەتەوە هەبێت چارەسەریان بكات و داواكارییەكانی دیكە دەگەیەنرێتە لایەنی پەیوەندیدار و هەوڵیان بۆ دەدات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی