كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ سەرقاڵی ساغكردنەوەی گەنمی زیاتری جوتیارانە

ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەردەگیرێت بەسەر پارێزگاكان و ئیدارەكان دابەشكرا ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/5/19 بەسەرپەرشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەت تایبەت بە دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێت ئەنجامدرا. لەسەرەتای كۆبوونەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ زیادكردنی بڕە گەنمی وەرگیراو لەلایەن لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لەعێراق. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سوپاسكردنی نوێنەری وەزارەت لە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، بەبەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی گەنمەكە زیادكراوە، بەڵام لە تموحی وەزارەت نییە بەراورد بەو هەنگاوانەی نرا بۆ زیادكردنی بڕٍی گەنم. پاشان گقتوگۆیەكی ورد لەسەر میكانیزمەكانی دابەشكردنی ئەو بڕە گەنمە(390) هەزار تۆن بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراو لەكۆبوونەوەكە بڕیاری لەسەردرا. لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەچەند هەنگاوێكی تری وەزارەت كرد بۆ ئەوەی بەشێكی تری گەنمی جوتیاران ساغ بكرێتەوە، لەم چوار چێوەیە هەنگاوەكانمان بەردەوامی دەبێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 147 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department