بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و بەنداوەكان لە پەرلەمانی كوردستان كرد، لەدیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئامادەی بوو، چەندین بابەتی پەیوەست بە كشتوكاڵ و ئاودێری باسیان لێوەكرا، لەوانە سەرەتا لیژنەكە بڕیاری وەزارەتی تایبەت بە دانانی باج و قەدەغەكردنی بەروبوومی هاوردە لە دەرەوە، لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵیی جووتیارانی بۆ پاراستنی بەرهەمەكانیان ئیجابیانە بەرزنرخاند، تەنیا لە هەندێ شوێن نەبێت بە تایبەتی لە گەرمیان كە زۆر جار بەروبوومی كشتوكاڵی بە قاچاغ دزە دەكاتە ناوچەكە، لەم رووەوەش وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە ئەم هەنگاوە سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و لیژنەی پسپۆڕو بە دواداچوونمان هەیە بۆ سەرپێچیكاران، لە تەوەرێكی دیكەدا لیژنەكە باسیان لە پرۆژەیەك كرد لەلایەن شارەزایانەوە تایبەت بە دامەزراندنی كارگەیەك بۆ پاككردنەوەو و چاككردنەوەی دانەوێڵە بە مەبەستی كەمكردنەوەی تێچوونی هاوردەكردنی گەنمی باوەڕپێكراو تاكو لە ماوەی دوو ساڵدا سوود بە پڕۆسەی چاندنی گەنم بگەیەنێت، لە بەدواداچوونی ئەم پێشنیارەش وەزیر دووپاتی كردەوە كە چاوی بەو شارەزایانە دەكەوێت بۆ گەیشتن بە سوودو جۆری ئەم پڕۆژەیە، سەبارەت بە پۆلیسی دارستانیش هەردوولا كۆك بوون لەسەر رۆڵی كاریگەرەو ئەرێنی ئەوان لە بەدواداچوونی كێشەكانی پەیوەست بە لێدانی بیری پایل و دەستگیركردنی سەرپێچیكارانی راوكردن هەر چەندە پۆلیسی دارستان سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو نییە، لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژە بە مرداربوونەوەی ماسی كرا لە دەریاچەی دەربەندیخان لەم بارەوە هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر چارەسەركردنی ئەم دیاردەیەو بەدواداچوونی نەخۆشی و هۆكارەكانی مرداربوونەوەی ئەم ماسییانە، هەروەها بەشداریكردنی كۆمپانیاكان بۆ پاككردنەوەی دەریاچەكان بۆ زیاتر پارێزگاری كردن لە سامانی ماسی، ئەمەو چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە كشتوكاڵ و ئاودێری و سامانی ئاژەڵ لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆی تێروتەسەلیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی