ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاریی جووتیاران بە رێگەدان بە لێدانی بیر ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ بەپێی رێنماییەكان بێت ، هەروەها چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا. لە هەمان كاتدا ئامادەبووان ستایشی وەزیر و لیژنەكەی كرد كە هەموو سێ شەمووان لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوەو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن تاكو زۆربەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە