كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
بە بڕی یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار ڤاكسین بۆ رێگەگرتن لە مەترسیی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكانی ئاژەڵ دابینكرا

بەمەبەستی رێگەگرتن لە مەترسیی سەرهەڵدانی نەخۆشیی سنووربەزێن و مەترسیداری دیكە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ رێكخراوی FA0 توانی بەبڕی 1.500.000 یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار بەدوو جار فاكسین دابین بكرێت بۆ ئەم ساڵی 2015 كە بەكارهات و بۆ ساڵی 2016 بەشی هەر سێ پارێزگاو ئیدارەی گەرمیان دەكات، سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری رایگەیاند: كە جاری یەكەم ئەو فاكسینانە دابینكراون: بڕی یەك ملیۆن و چوارسەد هەزار دوز لە فاكسینی PPR تاعونی ئاژەڵی بچووك، هەروەها پێنج سەد هەزار دوز لە فاكسینی Revl دژی نەخۆشی بەرهاویشتن(بروسیلا)، بڕی دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دوز ڤاكسین دانەPox، بڕی یەك ملیۆن دوز ڤاكسینی ئەنتڕۆتۆكسیما، پتر لە یەك ملیۆن و 418 هەزار دوزی رەشەوڵاغ لە ڤاكسینی FMD تەبەقە، ئەم هەموو ڤاكسینانە بایی یەك ملیۆن دینارە، سەرچاوەكە زیاتر روونی كردەوە كە جاری دووەم توانرا بڕی 700 هەزار دۆزی رەشەوڵاغ لە ڤاكسینی FMD تەبەقە دابین بكرێت، هەروەها بڕی یەك ملیۆن و سەدوپەنجا هەزار دۆز لە لە ڤاكسینی دانكەی مەڕوبزن، پارەی تێچووی ئەم جارەش دەكاتە پێنج سەد هەزار دۆلار.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 844 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department