لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیارانی كرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، سەرەتا ئەوە دووپات كرایەوە كە لە ماوەی رابردوودا لیژنەی بەدواداچوون توانیویەتی چەندین كێشەو گرفتی جووتیاران چارەسەربكات لە هەموو بوارەكاندا چ راستەوخۆ تێبینی و سەرنجی بۆ چارەسەركردن خستۆتەڕوو یان لەرێی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ فەرمانگەكانی پەیوەندیدار، ئاماژەش بەوە كرا كە لیژنەكە هەوڵ دەدات هەفتانە چاوی بە جووتیاران بكەوێت و لە نزیكەوە لە گرفتەكانیان بكۆڵێتەوە. هەر لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە كە پێیان ڕاگەیاندرا وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە