سەرخستنی پڕۆژەی رووپێوو تەسویەو تەملیكی زەوی و زاری هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی زانكۆی لیستەری بەریتانی تەوەری گرنگ بوو لەنێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئەنگۆس مەكی كونسڵی گشتیی بەریتانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەگشتییەكان لە دیوانی وەزارەت، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە سەردانەكەی وەزیر كرا بۆ لەندەن و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی وەزارەتی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و كۆمەڵەی دۆستایەتیی كوردی بەریتانی و لیژنەیەكی نێو پەرلەمانی بەریتانیا كە دەرئەنجامی ئەرێنی لێكەوتۆتەوە، سەبارەت بە پڕۆژەی تەسویەش بە رێگەی زانستی، هەر دوولا جەختیان كردەوە لەسەر هاوكاریكردن و پێشكەشكردنی یارمەتی و كۆمەك بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، لەم بارەوە وەزیر داوای كرد كە قونسڵی بەریتانی لە هەولێر لە نزیكەوە بەدواداچون بۆ سەرگرتنی پڕۆژەكە بكات و ئەگەر بشكرێ شاندێك لە تاپۆو سەرۆكایەتی زانكۆی لیستەر رێك بخات تاكو سەردانی هەولێر بكەن و چاویان بە بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەوێت و ئەم بابەتەی لەگەڵدا باس بكەن، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە رۆڵی بەریتانیا كرا لە یارمەتیدانی ئاوارەكان كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و لەم رووەوە وەزیر جەختی لەوە كردەوە كە وێڕای قەیرانی دارایی بەڵام هەرێم توانیویەتی هاوكاریی نزیكەی یەك ملیۆن و 700 هەزار ئاوارە بكات و هۆیەكانی حەوانەوەیان بۆ دابین بكات، لە كۆتایی دیدارەكەدا قونسڵی بەریتانی ستایشی رۆڵی وەزارەتی كرد بۆ زیاتر بایەخدان و بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستاندا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی