پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ خاتو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو پێشوازیكرد لە (د.صلاح الحاج حسن)نوێنەری رێكخراوی خۆراكی جیهانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان(FAO)لە عێراق و وەفدێكی رێكخراوەكە. لە دیدارێكدا لە بارەی هاوكاری وهەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ و(FAO)گفتوگۆكرا. وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیان: پێویستمان بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی شارەزایی (FAO)دەبێت بۆ پلانی ستراتیژی وەزارەتی كشتوكاڵ وپلانەكانی تریش بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ وەفدی میوان دووپاتیان كردەوە كە ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەكی تەكنیكی بە وەزارەتی كشتوكاڵ ورێكخراوە ناحكومیەكانی تایبەتمەند لە بواری كشتوكاڵ وجووتیارانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی دیدارەكەدا بڕیاردرا لە داهاتوودا كۆبونەوەیەكی هاوبەشی وەزارەت و ڕێكخراوەكە ئەنجام بدرێت بۆ دەست نیشانكردنی شێواز ومیكانیزمی كاری هاوبەشی هەردوولاو هەماهەنگیەكان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی