ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا بەر لەوەی لیژنەكە گوێ لە ئامادەبووان بگرێت و لە داواكاری و كێشەكانیان بكۆڵێتەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون لەوانە دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ هاوسەنگیی نرخ لە بواری بەروبوومی پەلەوەڕ لە بازاڕدا، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاری جووتیاران بە رێگەدان بە لێدانی بیر ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ بەپێی رێنماییەكان بێت ، هەروەها چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا. لە هەمان كاتدا ئامادەبووان ستایشی وەزیر و لیژنەكەی كرد كە هەموو سێ شەمووان لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوەو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن تاكو زۆربەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە