بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندی بازرگانیی دامەزراوەی میدیل ئیستی بەریتانی بە سەرۆكایەتیی David Liolyd و بە یاوەریی چەند راوێژكار و بزنسمانێكی ناسراو، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، چەندین تەوەر خرانە بەرباس لەوانە ئەنجامدانی دیراسەیەك بۆ واقیعی حاڵی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی بۆ پەرلەمان و حكومەتی بەریتانی تاكو بتوانرێت هانی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بدرێ بۆ ئەوەی پڕۆژەی ئابووری بە تایبەتی كشتوكاڵی لە كوردستان ئەنجام بدەن، هەروەها پێدانی راوێژ بە حكومەتی هەرێم و چۆنێتی وەرگرتنی تێچوو بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان، شاندەكە ئاماژەی بە بیرۆكەی پڕۆژەیەكی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرد كە كار ئاسانیی دەكات بۆ گواستنەوەو ساغكردنەوەو ئاڵوگۆڕكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی نێوان هەردوو لا، تاكو لەم رێگەیەوە پەیوەندیی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەهێزتربێت، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی بەم دیدارە، دووپاتی كردەوە كە ئەو پەیامە بگەیەنن وڵاتەكەیان كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی سەقامگیرو ئارامە و كۆمپانیاكایش دەتوانن بە ئازادی كاربكەن، شەڕی تیرۆریستانی داعشیش دژی هەرێم هیچ كاریگەریی نەرێنی نەكردۆتە سەر ئەم بوارە، ئاماژەشی بەوە دا كە ماوەیەك لەمەوپێش لە سەردانێكیدا بۆ بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی زانكۆی لیستەر كۆبۆتەوەو تێیدا باسی لە ئەنجامدانی رووپێوی زەویی كشتوكاڵی كردووە لە هەرێمی كوردستان بە رێگەیGIS ئەمە وێڕای چەندین دیداری دیكە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی و ژینگە و كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی و بەریتانی بۆ هەماهەنگیی زیاتر نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەریتانیا، لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دروستكردنی پەیوەندییەكی قووڵ لە گەڵ زانكۆكانی بەریتانیا و وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی لەو بوارانەی كە پێویستن.شایانی باسە دامەزراوەی میدیل ئیستی بەریتانی لە ساڵی 2006 ەوە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات و چەندین كۆمپانیای زەبەلاحیان هێناوەتە هەرێم بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی جۆراوجۆر.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی