بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە ، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پێویستە پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان حكومەت و هاووڵاتیان هەبێت و لەم بارەوە ئاماژەی بەوە كرد كە جووتیاران ئەو توێژەن كە بڕبڕەی بەرەوپێش بردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئابووریی هەرێمی كوردستان بۆیە پێویستە بە هەموو لایەك خزمەتی ئەم توێژە بكەن و بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن بە پێی یاساو رێنماییەكان، لە میانی كۆبوونەوەكەدا لە لایەن ئامادەبووانەوە كێشەیەك خرایە ڕوو ئەویش بابەتی بیرلێدان بوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لەم بارەوە دووپاتكرایەوە كە لەئێستادا ئاوی زۆر لە بیرەكان وشك بوونە، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆر لەوانەی بیر لێدەدەن پابەندنابن بە رێنماییەكانەوە، ئەمە وێڕای دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە بەر هۆكاری سروشتی، ئەمەو لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیكە خرانەڕوو و لە رێگاكانی چارەسەركردنیان كۆڵرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە