لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممەدا، لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێزی ئاماژەی بەوەكرد كە هەموو هاووڵاتییەك لە جووتیاران و بەرهەمهێن مافی خۆیەتی كێشەو داواكانی راشكاوانە بخاتەڕوو، دواتر لە نزیكەوە بەڕێزی و لیژنەكە گوێیان لە كێشەكانی جووتیاران گرت، كە تایبەت بوون بە كێشەی زەوی و زارو موڵكایەتی و زێدەڕۆیی سەر زەویی جووتیاران، یەكێك لەو كێشانە بریتی بوو لە كوژاندنەوە و قەرەبووكردنەوەی زەویی جووتیاران كە شارەوانیی بەستۆڕە داوای رووبەرێكی زۆری زەویی كشتوكاڵی كردووە لە گوندی گەریاوە بۆ كوژاندنەوە و قەرەبووكردنەوەی جووتیاران لە بەكارهێنانی بۆ پڕۆژەیەك لەناوچەكەدا، لە وەڵامی ئەمەدا جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە وەزارەت بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەكات و سوورە لەسەر ئەوەی كە كەمترین رووبەری زەوی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان بكرێت، هاوكات یەكێك لە جووتیاران داوای كرد كە بیرێك لە ناو گوندێك لێبدرێت بەڵام لیژنەكە دووپاتی كردەوە كە ئەمە رەزامەندیی شارەوانی پێویستە، هەر لەم كۆبوونەوەدا باس لە كێشەی داگیركردنی زەویی هەندێ ناوچە كرا بە هۆی ماستەرپلانەوە، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوە كرد كە لیژنەكە لە داواكارییەكە دەكۆڵێتەوەو بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان بەدواداچوون بۆ ئەم كێشەیە دەكات، هاوكات دووپاتكرایەوە كە لێدانی بیر بە شێوەی نایاسایی لە هەندێ شوێن بەدەر لە رێنماییەكان قەدەغەیە، جەختیشكرایەوە كە رێگە بە هیچ كەس نادرێت كە دوور لە رێنماییەكان بیر لێبدات چونكە زێدەڕۆییە بۆ سەر مافی گشتی و مافی خەڵك لە سوودوەرگرتن لە سامانی ئاو، لە كۆتاییدا لیژنەكە بە ئامادەبووانی راگەیاند كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە