وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داوایەکی یاسایی لە دادگا تۆمار کرد لەدژی ئەنجامدەرانی کاری ساختەکردنی نووسراوی وزارەتەکە بۆ مەبەستی هاوردەکردنی دووگ (دوونگ)ی بەستوو. ئەمڕۆ 2019/12/8 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ داواکارییەکەی پێشکەش بەدادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرد و دادگاکە دواکارییەکەی وەرگرت. لە داواکەدا وەزیری کشتوکاڵ داواکارە دادگا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ساختەکارییەکە بگیرێتە بەر. ئەم داوایەی وەزیری کشتوکاڵ دوای ئەوە هات کە ئاشکرابوو، لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و لەیەکنەچوو لە کڵشەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پڕ هەڵەی تەکنیکی و ئیداری و بە ئیمزای ساختەی وەزیری کشتوکاڵ داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە مۆڵەت بدەن بە هاوردە کردنی دەهەزار تەن دووگی بەستوو، کەزیاتر لە دە ساڵە بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی هاوردە کردنی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی