كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوونی لە هەولێر دەكاتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و پسپۆڕو فەرمانبەرانی پەیوەندیدار لە شاری هەولێر كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوونی كردەوە، لە رێوڕەسمی كردنەوەی كارگەكەدا وێڕای پیرۆزبایی كردن لە جووتیاران كە لەمەودوا بەرهەمەكانیان دەهێننە ئەم كارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون، دووپاتی كردەوە كە ئەم كارگەیە بە هەوڵ و كۆششی وەزارەت دامەزرا لەرێی پەیوەندی و سەردانی راستەوخۆ بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی (سام)ی ئیتاڵی، دواتر راستەوخۆ قۆناغەكانی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە بە وێستگەكانی بەرهەمهێنان ئاشنابوو، ئینجا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رۆشنایی خست سەر ئەم پڕۆژەیە و دووپاتی كردەوە كە وەزارەت پشتگیریی تەواوی جووتیاران و خاوەن باخەكانی زەیتوون دەكات و بە پێی توانا هاوكارییان دەكات و ئەم كارگەیەش بەشێكی بچووكی ئەو هاوكارییەیە كە بوار بۆ جووتیاران دەڕەخسێنێت تاكو بەرهەمەكانیان بە فیڕۆ نەچێت و سوود لە زەیتی زەیتوون ببینن، لە كۆتاییدا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو نيعمەت مەولود قادر سەرۆكی كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوون گرێبەستی رادەستكردنی ئەو پڕۆژەیەیان واژۆكرد، شایانی باسە كارگەكە توانای بەرهەمهێنانی یەك تەن و نیوی لە سەعاتێكدا هەیەو هەر تەنێكی زەیتوونیش بە 75 هەزار دینار بۆ جووتیاران دەكاتە زەیت و ئەوانیش ئازادن بە فرۆشتنەوەی زەیتەكە بە كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوون يان خۆیان وەریبگرنەوە، ماوە بگوترێت كە كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوون راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە رادەستی كۆمەڵەی ناوبراو كراوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1068 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department