كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 50 جووتیاری نموونەیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی خەڵات كرد

بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هوتێلی رەمادا لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی خەڵاتكردنی 50 جووتیاری نموونەیی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، لە میانی رێوڕەسمەكەدا كە سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندام پەرلەمان و بەڕێوەبەرانی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و هەڵەبجەو سەرچاوەكانی ئاوو توێژینەوە و بەرپرسانی دیكەی كشتوكاڵ و سەرۆكی یەكێتیی جووتیارانی كوردستان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا وێڕای دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بۆ سازكردنی ئەم رێوڕەسمە، پیرۆزبایی لە جووتیارانی ئامادەبوو كردو هیوای سەركەوتنی لە كارەكانیان بۆ خواستن بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ، هاوكات دووپاتی كردەوە كە جگە لەو بەڕێزانە بە دەیان جووتیاری دیكەی نموونەیی و دەست ڕەنگین لە هەرێمی كوردستان هەن كە بەردەوام كار بۆ بەرەوپێشبردنی كشتوكاڵ دەكەن، لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا سەركەوتن و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش پیرۆزكردو هیوای خواست كە بە زووترین كات كۆتایی بەو دوژمنە سەرسەختە بهێنرێت، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت دوو ئەركی لەسەر شانە ئەوانیش دابینكردنی ئاسایشی خۆرك و ئاسایشی ئاون، سەبارەت بە یەكەمیان روونی كردەوە كە دوای پەیڕەوكردنی سیستەمی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و بە تایبەتيش دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لەئێستادا گەیشتووینەتە خوددابینكاری لە دانەوێڵەو هەندێ سەوزەو میوە، ئاماژەشی بەوە كرد كە چەندین بەرهەمی خۆماڵیمان كە لە پێویستی هەرێم زیاد بوونە رەوانەی وڵاتانی دەرەوە كراون، بۆ نموونە پەتاتە بۆ سعودیەو سێوی بەرواری باڵا بۆ میسر و بەرهەمی دیكە بۆ لوبنان و ئوردن، لەم رووەوە دووپاتی كردەوە كە لە ساڵی 2014 بڕی گەنمی بەرهەمهاتوو 884 هەزار تەن بووە، بەڵام ئەم ساڵ گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 600 هەزار تەن، سەبارەت بە دابینكردنی ئاسایشی ئاو عەبدولستار مەجید باسی لەوەكرد كە 17 بەنداو لە كوردستان هەن و 3 بەنداوی گەورە لەسەردەمی رژێمی پێشووی عێراق و 14 بەنداویش لە دوای كۆتایی رژێم و4ی دیكەش لە سەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان درووستكراون، درووستكردنی بەنداوەكانی سەر ئەو رووبارانەی لە وڵاتانی دەوروبەر دێنە كوردستان بە مەترسیی بۆ سەر كشتوكاڵ و گەشتوگوزارو ئاودێریی وەسفكرد كە ئێران و توركیا تا ئێستا لە درووستكردنیان بەردەوامن، هاوكات باسی لە چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە كشتوكاڵ كرد، دواتر لەلایەن وەزیرو پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی گشتییەوە خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر جووتیارانی سنووری سلێمانی لە بوارەكانی باخداری و خانووی پلاستیك و دانەوێڵەو پەلەوەڕو ئاژەڵداری دابەشكرا، هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ سلێمانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەویی بەسەركردەوەو سەردانی هۆبەو بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی كردو لە نزیكەوە بە ئیش و كارو كێشەو پێداویستییەكانی ئاشنا بوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/10/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1253 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department