وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن بەرهەمەكانیان لەنێوان شارەكان بگوازنەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان لەنێوان پارێزگا و قەزاكاندا بگوازنەوە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد رێگەیان پێ بدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگاو قەزاو ناحیەكان. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە، لەئێستاشدا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆكان و قائیمقامەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرنگی بڕیارەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی نرخی هێلكە و مریشك لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر شانی هاوڵاتیان گران نەبێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی