كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
بەنوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان.. بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو بەشداریی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا دەربارەی كێشەی ئاو كرد

بەڕێزمحەمەدەمین فارس پێندرۆیی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەنوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەك بەشداربوو كە لە پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن بە سەرپەرشتیی لۆرد ئەلدرێدیس سەبارەت بە كێشەی ئاو بەڕێوەچوو، لەم كۆبوونەوەیەدا كە دكتۆر ساندیب سەرۆكی گروپی SFGو باڵیۆز بیۆ لە ئاژانسی پەرەپێدانی سویسراو لە عێراقیش دكتۆر حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوو نزار خەیروڵا بر یكاری وەزارەتی دەرەوە و بەختیار ئەمین وەزیری پێشووی مافی مرۆڤ و بەهار عیسا ئەندام پەرلەمانی عێراق ، هەروەها لە توركياش Reha Denemecراوێژكاری سەرۆكی ئەو وڵاتەو Sabab Disli. جێگری سه رۆكى AK Party، هاوكات لە ئوردنيش دكتۆر حوكام راوێژكاری میر حەسەن بن تەڵال و لە لوبنانیش ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئامادەبوون. بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكەو شەڕی دژ بە داعش پێشكەشكرد، لەمیانی وتارەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی 1500 كیلۆمەتر لە بەرەكانی شەڕدایە دژ بە تیرۆریتانی داعش و لەئێستاشدا نزیكەی 2 ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن و چاوەڕوانیش دەكرێت دوای رزگاركردنی موسڵ نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارەی دیكە روو لە هەرێم بكات، جەختیشی كردەوە كە بە هۆی باری ئابووری و پڕۆژەكانی وڵاتانی دەوروبەر كاریگەریی زۆر هەيە بۆ سەر ئاستی ئاو و گۆڕینی كەش و هەوا، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات بە تایبەتیش لە رووی ئەنجامدانی پڕۆژەی كشتوكاڵ و ئاو بۆ ئاوارەكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/09/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 735 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department