بە هەوڵ و هیممەت و بەدواداچوونی بەردەوامی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توانرا حكومەتی عێراق رازی بكرێت كە رێگەبدات جووتیارانی دەڤەری مەخمورو گەرمیان بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵیان رادەستی سایلۆكانی مەخمورو كەلار بكەن، ئەم رێگەپێدانەش دوای ئەوە دێت كە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پەیوەندیی بە وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراقەوە كردووە، هاوكات لە رۆژی 29ی حوزەیران وەزارەت بە ئیمزای وەزیر نووسراوێكی فەرمیی بۆ بەڕێز وەزیری كشتوكاڵی عێراقی فیدراڵ رەوانەكردووە، تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم واتا ئەوانەی ماددەی 140 دەیانگرێتەوە لەلایەن سایلۆكانەوەو لەسەر پشكەكەی ناو هەرێم حسێب نەكرێت، شايانی باسە پێشتر لە كۆبوونەوەی 16-5-2017 كە لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵی بەغدا سازكرا رێككەوتبوون كە گەنمی مەخمور و خانەقین و ناحیەكانیان لەچوارچێوەی تەرخانكراوەكانی نەینەواو دیالە رادەست بكرێت، بەڵام بەغدا پێشتر بە بەڵێنەكەیەوە پابەند نەبوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی