كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان چەندین رێنمایی گرنگ بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشییە رادەگەیەنێت

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە كە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهاتووە، لە بینایەی وەزارەتی ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی بە سەرپەرشتی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سازكرد، لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە ئەندامانی لیژنەكە بەڕێزان كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی ئامادەی بوون سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئەنفلەوەنزای باڵندە گفتوگۆی كرد دوای بڵاوبوونەوەوی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە 32 وڵاتی جیهان و لەوانەش توركیا، هەروەها دەست نیشانكردنی ئەم نەخۆشییە لە مریشكی خۆماڵی لە 3 گوندی پارێزگای سلێمانی و بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە لە هەرێمی كوردستان و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سامانی پەلەوەڕ لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بڕیاری دا كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم خاڵانە جێبەجێ بكەن: 1- مریشكی كێڵگەكانی پەلەوەڕ بە پێی رێنمایی كوشتارگە تەنیا لە كوشتارگەی پەلەوەڕ و لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی ڤێتێرنەری سەردەبڕدرێت و داواش لە هاووڵاتیان كرا كە پێویستە لەو كوشتارگایانە مریشك بكڕن. 2- قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لە بازاڕ و شەقام و كۆڵان و دوكانەكان. 3- داخستنی بازاڕەكانی پەلەوەڕی كێوی تا ئاگادارییەكی دیكە. 4- گواستنەوەی مریشكی زیندوو تا ئاگاداركردنەوەیەكی دیكە لە نێوان پارێزگاكان رادەگیرێت و پێویستە مریشكی كێڵگەكان لە نزیكترین كوشتارگەی پارێزگا سەرببڕدرێت. 5- چاودێریی وردی بواری تەندروستیی كێڵگەكانی پەلەوەڕ و پەلەوەڕی خۆماڵی بكرێت و لە كاتی سەرهەڵدانی نەخۆشی لە هەر ناوچەیەك بە پێی پلانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای بڵندە مامەڵە دەكرێت. 6- دەبێت خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ پابەندبن بە جێبەجێ كردنی مەرجەكانی تەندروستی و بایوسكیوریتی بۆ رێگەگرتن لە تووشبوونی پڕۆژەكانیان بەم نەخۆشییە، هەروەها خاوەن پەلەوەڕی خۆماڵی لە گوندەكان پێویستە رێگە بگرن لە تێكەڵبوونی پەلەوەڕی خۆماڵی و باڵندە كێوییەكان و گشت مەرجەكانی خۆپاراستن رەچاوبكرێت. 7- گرنگیدان بە رێنمایی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە، كە پێویستە میدیاكانیش رۆڵی بەرچاو لەم رووەوە ببینن. 8- هەماهەنگی تەواو لە نێوان وەزارەتەكانی پەیوەندیدار هەبێت و لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندە هەفتانە كۆبوونەوەی خۆی بكات. 9- لەهەر پارێزگایەك لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندە بە سەرۆكایەتی پارێزگار و نوێنەرایەتی لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و سەرپەرشتی كۆنتڕۆڵی ئەم نەخۆشییە. 10- وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی، ناوخۆن شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی باڵای ژینگە بەرپرس دەبن لە جێبەجێكردنی ئەم رێنماییانە. 11- قەدەغەكردنی راوكردنی باڵندەی كێوی. 12- پاككردنەوەی ئۆتۆمبیلی هاتوو بۆ خاڵی ئیبراهیم خەلیل لە توركیاوە بە دەرمانی (فیركۆن s). 13- چاودێریكردنی زیاتری كێڵگەكانی پەلەوەڕ. 14- دابینكردنی بودجەیەكی پێویست یۆ ئەم مەبەستە. 15- بەشداری كردنی نوێنەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە مەفرەزەكانی تایبەت بەم بوارە كە نوێنەرانی ناوخۆو شارەوانی و تەندروستیشیان تێدایە. 16- پێویستە ئەم خاڵانەی سەرەوە بە تەواوی جێبەجێ بكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 801 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department