كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
كاراكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی واژۆكراوی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و قونسڵی كۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لەسەر زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەولێر و تاران كردەوە، ئەمەو لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئاغای مورتەزا عەبادی قونسڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ ئامادەی بوون، سەرەتا سەردانەكەی ماوەیەك لەمەوبەری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بەرز نرخێندرا كە ئەنجامی پۆزەتیڤی لێكەوتووە، بە تایبەتی مۆركردنی یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئەم یاداشتانامەیە كە لە 12 خاڵ پێكهاتووە، تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوكاریی كشتوكاڵی نێوان هەردوولا و ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاریی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی سەردەم تایبەت بە كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و ئاودێری، هاوكات چارەسەركردنی كێشە بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە رووی هەناردەو هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی، لەم رووەوە ئاماژە بە لیستی قەدەغەكردنی بەروبوومەكانی كشتوكاڵی هاوردە كرا كە بەپێی وەرزی پێگەیشتنیان وەزارەت لیستەكان رەوانەی مەرزو خاڵەكانی سەرسنووریان دەكات تاكو بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێ بكرێت، لەم بارەوە جەختی لەوە كردەوە كە ئەم هەنگاوە تەنیا مەرزەكانی سەر سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران ناگرێتەوە بەڵكو سنووری توركیاو شوێنەكانی دیكەش، هاوكات باس لە دانانی باج كرا لەسەر بەروبوومی هاوردە تاكو جووتیاران زەرەرمەند نەبن، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا قونسڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی ئەم پەیوەندییانە دووپات كردەوە و لەم روەوە جەختی كردەوە كە بەپێی خاڵەكانی ئەم یاداشتنامەیە لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن بەردەوام دەبین، لەم بارەوە ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكەی ئامادەیە خولێكی راهێنان بۆ كارمەندانی وەزارەت بكەنەوە لە بواری سەرچاوەكانی ئاو و بۆ ئەم مەبەستەش داوای كرد كە كادیران دەست نیشان بكەن تا دواتر بۆیان رەوانە بكرێت ، ئەمەو چەندین تەوەری دیكەی پەیوەست بە هاوكاریی نێوان هەردوولا لە رووی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە دیدارەكەدا خرانەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1404 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department