بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد تایبەت بە ڕێكخستن و یەكخستنی عمولەو حەماڵیی ناو عەلوەكانی سەوزەو میوە لەنێوان پارێزگاكان، لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و نوێنەرانی پارێزگای هەولێرو هەڵەبجەو دهۆك و چاودێریی بازرگانیی دهۆك و سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی و هەولێرو نوێنەری وەزارەتی شارەوانی ئامادەبوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ باسی لە گرنگیی چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانە كرد تاكو لەسوودو بەرژەوەندیی جووتیاراندا بێت، سەبارەت بە بەپرسیارێتیی ئیدارەی عەلوەكان لەنێوان فەرمانگەكانی شارەوانی و كشتوكاڵ و پارێزگاكان و وەبەرهێنان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەم گرفتە بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتییەكی تایبەت بكرێتەوە بۆ ئیدارەكردنی كاروباری عەلوەكان بە نوێنەرایەتیكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سەرەوە تاكو بەردەوام چاودێریی عەلوەكان بكەن، دەربارەی جیاوازیی نێوان بڕی عمولەو حەمباڵی كە لێیان وەردەگیرێت بڕیاردرا كە یەكبخرێت كە 6% لە كڕیار وەربگیرێت بۆ حەماڵییش7 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك لە جووتیاران، خاڵێكی دیكە تایبەت بوو بە بازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران كە ئاماژە بە پشتگیریی وەزارەت كرا و بۆ ئەم مەبەستەش بەچاك زانرا ئەگەر بكرێت كۆمپانای تایبەت ئەم ئەركە لە ئەستۆ بگرێت بۆ گواستنەوە بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران، دەربارەی جیاوازیی نێوان نرخی تاك و كۆ، بڕیاردرا كە لیژنەی چاودێریی كارا بكرێت و دوكاندار تابلۆی نرخەكان لەسەر هەر بەرهەمێك دابنێت و رێژەیەك دادەنرێت كە دەبێ بەقالەكە پێوەی پابەندبێت، سەبارەت بە جیاكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ لە دەرەكی پێشنیاركرا كە بنكەیەكی پۆلیس و هاتوچۆ لەنێو عەلوەكان هەبێت بۆ رێكخستنی وەستانی بارهەڵگری جووتیاران، دوا خاڵیش بریتی بوو لە وەرگرتنی ئەو پارەیەی كە بۆ وەستانی ئۆتۆمبیل لە جووتیار وەردەگیرێت كاتێك دەیەوێت سەوزەی گەڵایی بفرۆشێت لەو شوێنەی تایبەتە بە فرۆشتنی، جا ئەگەر یەك پیكاب بێت یان چەند دەیكە سەوزە بێت، گلەییش هەیە لە بوونی عارەبانەی دەستیی كە جێگەی هاتوچۆی نەهێشتووە، لەم بارەوە بڕیاردرا كە رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگیرێتە بەر تاكو جووتیاران زەرەرنەكەن و ئیش و كارەكان بە رێكوپێكی بەڕێوەبچن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی