لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێز عەیدولحەمید عەبدولڵا بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین و شاندێكی یاوەری لە دیوانی وەزارەت جەخت لەسەر زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان وەزارەت و ئیدارەی دەڤەرەكە كرایەوە لە بواری خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵدا، هەر دوولا ئاماژەیان بەوە كرد كە نابێ رێگە بدرێ بە هێنانی بەروبوومی كشتوكاڵی و پەلەوەڕ بە تایبەتیش مریشك لە دەرەوەی راپەڕین بە رێگەی قاچاغ و بێ مۆڵەت، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە كاراكردنی كەرەنتینەكانی كشتوكاڵیی دەڤەرەكە كرایەوە، وێڕای زیاتر هەماهەنگی نێوان ئیدارەو دامودەزگاو فەرمانگە كشتوكاڵییەكان بۆ زیاتر خزمەتكردن بە جووتیاران و رێگەنەدان بە سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی وەزارەت تایبەت بە بیرلێدان و زێدەڕۆیی سەر زەوییە كشتوكاڵییەكان و دارستانە سروشتییەكان، لەم رووەوە هەردوولا كۆك بوون لەسەر زیاتر هاوكاریكردن بۆ جێبەجێكردنی یاساو رێنماییەكان لە پێناو بەرژەوەندیی جووتیارانی دەڤەرەكە بە شێوەیەكی گشتی، ئەمە وێڕای باسكردنی ێهەندێ كێشەو گرفتی تایبەت بە كشتوكاڵ.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی