كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
كۆماری چیك تراكتۆری(زیتۆر) بۆ جووتیارانی كوردستان دابین دەكات و بەشداریی پڕۆژەی تەسویە و تەملیكی زەویی دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە مستەر (چیری شیر) بریكاری وەزیری كشتوكاڵی كۆماری چیك و شاندێكی باڵای بازرگانی ياوەری و (چ.ئی. جان ڤایچیتاڵ) باڵیۆزی چیك لە عێراق و(ئیڤا دراداكۆڤا) كونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و (میلان مایكۆفیچ) بەڕێوەبەری بازرگانیی كۆمپانیای تراكتۆری زیتۆر، لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، چەندین تەوەری گرنگ باسیان لێوەكرا لە سەرووی هەموویانەوە پڕۆژەی تراكتۆری زیتۆری چیكی كە لە لای خۆمان بە عەنتەر ناسراوە، ئەویش دوای ئەوەی كە لە ماوەیەكی كەمدا رێكەوتننامەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و چیك واژۆدەكرێت كە ئەم پڕۆژە بە سێ قۆناخ ئەنجامدەدرێت، یەكەمیان كڕینی چەند نموونەیەكی ئەم تراكتۆرەو پێدانی بە جووتیاران بە نرخی پاڵپشت دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دووەمیان قۆناغی كۆكردنەوە، سێیەمیان دروستكردن و بەرهەمهێنانی تراكتۆر، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پڕۆژەی تەسویە و تەملیك كرا كە وەزارەت ئەنجامی دەدات و كۆمپانیاكانی وڵاتی چیك بەشداریی بكەن لە تەندەری ئەم پڕۆژەیە، هاوكات گفتوگۆكرا لەسەر بەرهەمهێنانی بنەتۆی باوەڕپێكراو لە نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و چیك، ئەمە وێڕای دابینكردنی(30) كورسیی خوێندنی باڵا بۆ كارمەندانی وەزارەت بە پێی پێویستیی پسپۆڕییەكان، هەردوولاش كۆك بوون لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بۆ پێشخستنی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا، لە كۆتایشدا هەردوولا دیاری و خەڵاتیان ئاڵوگۆڕكرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 442 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department