كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
ئەمڕۆ پێنج شەممە2020/6/11، یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو.

بەڕێز سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان کرد کە دەکرێ ببێتە کەرتێکی جێگرەوە و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگیرێت وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داهات لە ڕێگەی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی بازاڕی گونجاو لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بۆ بەرهەمەکانیان. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پلان و پڕۆژەکانی حکومەت لە بواری گەشەپێدانی کشتوکاڵدا کرا. بەندە راپۆرتێکم لە بارەی پلانەکان و ستراتیجی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ خستەڕوو، بە تایبەتی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بە هاوکاری کەرتی تایبەت و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زیدەڕۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان. بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢٠/٥/١٩ دامەزراوە و سەرۆکی حکومەت سەرۆکی بۆردەکەیه و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەندامی بۆردەکەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/6/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 103 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department