كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری کشتوکاڵ بەبۆنەی ساڵڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان ڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەری (World veterinary Day) ھەروەک دەزانین کە بەپێی بڕیاری ڕێکخراوی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەری (WVA) و ڕێکخراوی تەندروستی ئاژەڵیی جیھانیی (OIE)، کۆتا ڕ}ژی نیسانی ھەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی پزیشکی ڤێتێرنەری دادەنرێت لە جیھاندا . لەم ڕۆژەدا و بەم بۆنەیەوە بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی ھەرێمی کورددستان پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم پزیشکانی ڤێتێرنەری دەکەین لە جیھان بە شێوەیەکی گشتی و لە پزیشکانی ھەرێمی کوردستان بلە تایبەتی . جێی خۆیەتی لەم ڕۆژەدا ئەرک و کاری پزیشکانی ڤێتێرنەری بە بەرزی بنرخێنین لە ھەرێمی کوردستان کە ھەمیشە وەک سەربازی وون لەم ھەرێمەدا کارەکانیان بە باشی بە ئەنجام گەیاندووە و ڕڵێکی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لە نەخۆشیەکان (بە تایبەتی نەخۆشیە ھاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ) کە ھەمیشە ھێڵی بەرگریی یەکەم بوون و ھەروەھا بە پێشکەشکردنی بەرھەمی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیان لەلایەک و، لەلایەکی ترەوە کاریان کردووە بۆ بوژانەوەی ئابوریی ھەرێمی کورددستان لە ڕێگای پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر لە نەخۆشیەکان، کە بە سامانێکی نەتەوەیی دادەنرێت و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک کە بە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی ئاسایشی ئابوریی ھەرێمەکەمان دادەنرێت . لەم ساتەدا کە ھەرێمەکەمان بە بارێکی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت بە ھۆی قەیرانی دارایی و ئابوریی وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ھەمیشە کار و چالاکیەکانمان بۆ زیاتر بوژانەوەی بواری کشتوکاڵیی بووە لە ھەرێمی کوردستان کە بە دڵنیاییەوە بواری ڤێتێرنەری بەشێکی ھەرەگرنگی وەزارەتەکەمانە و، ھەمیشە ھەوڵەکانمان بۆ پێشخستن و گەشەکردنی بواری ڤێتێرنەری بووە لە ڕێگای ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پزیشکانی ڤێتێرنەری لە فەرمانگە ڤێتێرنەرییەکان و دابینکردنی بودجەی شایستە بۆ ئەو بەشە گرنگە . بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو قەیرانە دارایی و ئابورییە کە ڕوی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و، بەھۆی ئەو بودجەیەی کە بۆ وەزارەتەکەمان دانراوە، نەتوانراوە بەدڵی خۆمان و بەپێی ئەو داواکارییانەی کە پزیشکانی ڤێتێرنەری ھەیان بووە داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت . ئاشکرایە کە ئەرک و چالاکیەکانی پزیشکانی ڤێتێرنەری ئەوەندە زۆرە کە ناتوانرێت لە وتارێکی کورتدا گوزارشتی لێبکرێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەین کە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ھەمیشە پشتگیریی لە داواکارییەکانتان دەکەین بۆ پێشخستنی بواری ڤێتێرنەری لە ھەرێمی کوردستان . جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم پزیشکانی ڤێتێرنەریی ھەرێمی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی پزیشکانی ڤێتێرنەرییەوە . عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 764 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department